Sorani: تازه هاتوویه ئه‌م گه‌ڕه‌که؟
لێره‌دا شڕۆڤه‌ی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیکردنی زبڵی ناوماڵ له شاره‌وانی Ringsaker، Hamar، Stange و Løten ده‌کرێت.
وه‌ک مشته‌رییه‌کی نوێی Sirkula IKS، که گرنگایه‌تی ده‌دات به پێداویستییه‌کانی زبڵی ناوماڵه‌که‌ی تۆ، به‌خێر بێیت.
ئەو زبڵانه که فڕێی ده‌ده‌یت دەکرێت بۆ دروستکردنی شتێکی نوێ به‌کار بهێندرێت. هه‌ر به‌م هۆیه ئه‌وه‌نده‌ی بکرێت جۆره جیاوازه‌کانی زبڵ له یه‌ک جیا ده‌که‌ینه‌وه. بۆنموونه ده‌کرێ که‌لوپه‌لی کاغه‌زی به‌کارهێندراو بکه‌ین به که‌لوپه‌لی نوێی کاغه‌زی، بۆتڵی شووشه بکه‌ین به بۆتڵی نوێ و قوتووه کانزاییه‌کان بکه‌ین به قوتووی نوێ یان بیکه‌ین به پاسکیل. ڕیسایکلینی ماده سه‌ره‌کییه‌کان له زبڵهکانماندا یارمه‌تی په‌ره‌پێدانی دەستپێگەیشتن به سه‌رچاوه سروشتییه‌کانی گۆی زه‌وی ده‌دات بۆئه‌وه‌ی ئێمه و به‌ره‌کانی داهاتوو به‌کاری بێنن.
هه‌موو خێزانه‌کان له شاروهوانییهکانی Ringsaker، Hamar، Stange و Løten دا سیسته‌مێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زبڵیان هه‌یه که له لایه‌ن Sirkula وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌کرێت. هه‌ر خێزانێک بۆ ئه‌م خزمه‌تگوزاریه تێچوونێک بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زبڵی ساڵانه ده‌دات. خزمه‌تگوزارییه‌کان بریتیین له:
کۆکردنه‌وه‌ی زبڵی ناوماڵ
پێنج جۆره زبڵی ناوماڵ له ماڵه‌که‌ت کۆ ده‌کرێته‌وه: زبڵی مەوادی خواردەمەنی، پلاستیک، کاغه‌ز، زبڵی پاشماوه و پێچراوەی شووشه‌یی و کانزایی.
ده‌بێ بۆ هه‌رکام له‌م جۆرانه ته‌نه‌که‌ی زبڵی جیات هه‌بێت. ته‌نه‌که‌کان هی Sirkula ن و له لایه‌ن ئه‌وه‌وه ده‌پارێزرێن و وەک کەلوپەلی ئەو بینایه دێنه ئه‌ژمار که تێیدا ده‌ژیت. گه‌ر له ماڵێکی هه‌رزانی حکومی، شوققه یان له شێوه‌ی ئه‌ودا ده‌ژیت، له‌وانه‌یه ته‌نه‌که‌ی زبڵی هاوبه‌شت هه‌بێت.
به‌پێی زبڵێک که ده‌خرێته ناو ته‌نه‌که ستاندارده‌کانه‌وه، سه‌ری ئه‌وان ڕه‌نگی جیاوازی هه‌یه. تۆش بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زبڵی پلاستیکی عه‌لاگه‌یه‌کی پلاستیکی جیا و ڕوونت ده‌بێت.
چوار ته‌نه‌که و عه‌لاگه‌یه‌کی پلاستیکی ڕوون بۆ کردنه‌وه‌ی زبڵی پلاستیکی به شێوه‌ی ستاندارد به‌شی هه‌ر ماڵێکه که له‌ودا خێزانێک ده‌ژیت.
ته‌نه‌که‌ی زبڵ و عه‌لاگه پلاستیکییه‌کان له مه‌ودای کاتی جیاوازدا کۆ ده‌کرێنه‌وه:
- زبڵی ماده‌ی خوارده‌مه‌نی (سه‌ر قاوه‌یی) هه‌ر دوو هه‌فته جارێک به‌تاڵ ده‌کرێت.
- پلاستیک (عه‌لاگه‌ی ڕوون)، کاغه‌ز (سه‌ر شین) و پاشماوه‌کان (سه‌ر ڕه‌ساسی) هه‌ر چوار هه‌فته جارێک به‌تاڵ ده‌کرێن.
- پێچراوه‌ی شووشه‌یی و کانزایی هه‌ر 8 هه‌فته جارێک به‌تاڵ ده‌کرێن
سه‌ردانی (ڕۆژمێری کۆکردنه‌وه) Tømmekalender بکه – بۆ زانیاری له‌سه‌ر ڕۆژی به‌تاڵکردنی ته‌نه‌که جیاوازه‌کان سه‌ردانی www.sirkula.no بکه.
ته‌نه‌کان/ عه‌لاگه پلاستیکییه‌کان ده‌بێ ئێواران و به‌ر له کۆکردنه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ دابندرێن و بۆ به‌تاڵکران ئاماده بکرێن.
زبڵی ماده‌ی خوارده‌مه‌نی به‌ر له خرانه ناو ته‌نه‌که، ده‌خرێنه ناو عه‌لاگه‌ی تایبه‌تی قاوەیی که له ژینگه‌دا شی ده‌بێته‌وه. به‌ر له خستنه ناو عه‌لاگه له‌ناو تهنهکهکەدا، توند گرێی بده.
چۆنیەتی وەرگرتنی عەلاگەی نوێ بۆ زبڵی مەوادی خواردەمەنی یان پلاستیکی
ئەگەر عەلاگەی ڕوونت تەواو بووە، دەتوانیت بەر لە کۆکردنەوە بە گرێلێدانی عەلاگەیەکی بەتاڵ(عەلاگەیەکی فرۆشگاکان یان جۆرێکی دیکە لە عەلاگەی پلاستیکی بەکار بێنە) بە تەنەکەی زبڵی رۆڵێک و عەلاگەی نوێ وەرگریت. پاشان کاتێک کە زبڵەکەت بەتاڵ بکرێت، ڕۆلێکی نوێ وەردەگریت. حەتمین پاش وەرگرتنی رۆلێکی نوێی عەلاگەی پلاستیکی، عەلاگە پلاستیکییەکە لە تەنەکەکە جیا بکەوە.
کاتێک کە عەلاگەی زبڵی قاوەیی تۆ تەواو بوو، دەتوانیت بەر لە کۆکردنەوەی زبڵەکان بە گرێلێدانی عەلاگەیەکی زبڵی مەوادی خواردەمەنی قاوەیی لە تەنەکەی زبڵ، عەلاگەی نوێ وەربگریت. کاتێک کە زبڵەکەت بەتاڵ کرا رۆڵێک عەلاگەی نوێ وەردەگریت.
تۆ لە وێستگەی ڕیسایکلین و نووسینگەی خزمەتگوزاریی شارەوانییەوە کیسەی تازەت بەدەست دەگات بۆ تێفڕیدانی پلاستیک و عەلاگەش بۆ تێفڕێدانی پاشماوە خۆراکیەکان.
ڕادەستکردن بە ناوەندەکانی ڕیسایکلین
تۆ دەتوانیت لە ماوەی کاتژمێری کاری‌دا هەموو جۆرە زبڵێک ، جگە لە زبڵی مەوادی خواردەمەنی ڕادەستی وێستگەکانی ڕیسایکلینی سەرنشیندار بکەیت. بێگومان دەبێ زبڵەکەکانی خاوەن مەوادی مەترسیدار ڕادەستی وێستگەکانی ڕیسایکلین بکەیت بۆ ئەوەیکە پارێزگاری بکرێت لە تەندروستی گشتی و ژینگە. زبڵە مەترسیدارەکان بریتین لە پاترییەکان، گڵۆپی ڕووناکی، بۆیە، قوتووی ئائرۆسل، نەوت، مێشکوژ، ژەهری گیا، مۆبایل، وایەر، کەلوپەلی کارەبایی و بەرهەمەکانی دیکە کە بە کارەبا ئیش دەکەن.
تەنەکە سوورەکە بۆ هەلگرتنی پاشماوەی مەترسیدارەکان بەکار بهێنە
گێڕانەوەی خاشاکی بەکارهاتووی تایبەتی ناو ماڵ بۆ وێستگەی ڕیسایکلین هیچ پارەی زیادی تێناچێت، بێجگە لە پاشماوەی خاشاک. بڕوانە نرخەکانی تێچوون لە sirkula.no.
پێویستە کیسەی ڕوون (هەردوودیودیار) بۆ تەسلیمکردنی خاشاکی پاشماوەیی بۆ ڕیسایکلین بەکار بهێنیت. ئەو جۆرە کیسانەش دەتوانی لە دووکانەکان و لە سیرکولا بکڕیت.
ناونیشانی وێستگەکانی ڕیسایکلین:
وێستگەی ڕیسایکلین Kretsløpsparken، Arnkvernvegen 169, Hamar
وێستگەی ڕیسایکلین Brumunddal، Jemtlandsvegen 11, Brumunddal
وێستگەی ڕیسایکلین Moelv، Industrivegen 14, Moelv
وێستگەی ڕیسایکلین Stange، Hansrudvegen 1, Stange
وێستگەی ڕیسایکلین و دامەزراوەی چارەسەری پاشەرۆک Heggvin، Arnsetvegen 41, Vang لە Hedmarken
ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی Sirkula، Arnkvernvegen 169, Hamar
لە ماڵپەڕی www.sirkula.no دا دەتوانیت ئاگاداری کاتەکانی ئیش‌کردنی وێستگەکانی ڕیسایکلین بییەوە.
سوپاست دەکەین لەوەیکە زبڵەکانی خۆت جیا دەکەیەوە!
یارمەتی وەرگرە لە ماڵپەڕی www.sirkula.noلە پەیوەندی لەگەڵ جیاکردنەوەدا
ڕێنمایی جیاکردنەوەی تۆ بۆ ساڵی به شێوەی خوارەوەیە
بە داگرتنی ئەپلیکەیشنی Min Renovasjon ئاگاداری وەردەگریت لەسەر مۆبایلەکەت دەربارەی ڕۆژەکانی کۆکردنەوەدا (IOS - Android)
Sirkula IKS
ناونیشانی: P.O Box 3, 2301 Hamar
تەلەفۆن: 62 54 37 00
ئیمەیڵ: post@sirkula.no
ماڵپەڕ: www.sirkula.no